ماڵه‌وه‌ / ماڵپه‌ڕه‌كان / هه‌واڵ بنێره‌ / په‌یڕه‌ و پڕۆگرام / به‌شه‌كانی ‌هه‌‌واڵ / ئاڵبۆم / گه‌ڕان / په‌یوه‌ندی / چوونه‌ژووره‌وه‌Monday, October 06, 2008
ماڵپه‌ڕی سكرتێری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران تیشك تیڤی ئۆرگانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كوردستان مێـــــــــــدیا دنیای منداڵان‌ یه‌كیه‌تی خوێندكارانی دێموكرات‌ گۆڤاری یه‌كیه‌تیی

ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
گۆڤاری تیشك ئاگاداری
دراوسیه‌كان

شه‌و ئاهه‌نگێکی کوردی له‌ شاری لینشۆپینگ
شه‌و ئاهه‌نگێکی کوردی له‌ شاری لینشۆپینگ به‌ به‌شداری هونه‌رمه‌ندانی لاو و ده‌نگ خۆش کاک جه‌ماڵ ئه‌لیاسی و کاک فه‌ره‌یدون ته‌یموری و موسیقاژه‌ن پیرۆ

ئاگاداری سمینار
کومیته‌ی لینشۆپینگی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سمینارێک بۆ به‌ڕێز وتێکۆشه‌ر کاک د. حوسینی خه‌لیقی له‌ سه‌ر وه‌زعی ئێستای ئێران و ڕه‌وشی زیندانیانی سیاسی کورد و هه‌روه‌ها ئه‌رکی ئوپوزسیونی کوردی  ڕۆژهه‌ڵات له‌ هه‌لومه‌رجی ئێستادا پێک دێنی.

به‌ڕیوه‌چوونی سمینارێک له‌ سه‌ر کونگره‌ی 14 له‌ شاری کارلستادی سوێد

ڕۆژی شه‌ممه‌ 4/10/08کاتزمێری 3ی پاش نیوه‌ڕۆ له‌ لایه‌ن کۆمیته‌ی حدکا له‌ شاری کارلستاد به‌ بۆنه‌ی کۆتایی کۆنگره‌ی 14ی حدکا سمینارێک بۆ به‌رێز کاک سه‌ید ئه‌حمه‌د حوسینی یه‌کێک له‌ نوینه‌رانی  ههڵبژێردراوی ئه‌ندامانی حیزب له‌ سوێد  بۆ‌ کۆنگره‌ پێک هینا.


سێمینارێك له سه‌ر كۆنگره‌ی 14ی حدكا له شا‌ری ڤێستێرۆس
  كۆمیته‌ی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران له وڵاتی سوێد سمینارێكی پێك هێنا بۆ ئه‌ندامانی حیزب له شا‌ری ڤێستێرۆس سه‌باره‌ت به كۆنگره‌ی 14 حدكا له ڕێكه‌‌تی 5 ئۆكتۆبری 2008. سه‌ره‌تا كاتژمێر 13.00 له لایه‌ن به‌ڕیز كاك فه‌خره‌دین ئه‌نبی به‌خێر هاتنی میوانان كرا و پاشان‌ ده‌قه‌یه‌ك بێ ده‌نگی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ڕاگیردرا.

ڕاپۆرتی به‌رێوه‌چوونی سمینارێک له‌ سه‌ر کۆنگره‌ی 14، له‌ شاری ئۆره‌بروو!
 کومیته‌ی ئۆره‌برووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سمینارێکی به‌ بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی سه‌رکه‌وتوانه‌ی کونگره‌ 14ی حیزب بۆ به‌ڕیز کاک سه‌ید ئه حمه‌د حوسینی له‌ شاری ئۆره‌بروو، له‌ رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 05-10-2008 کاتژمێر 14.00 له‌ هاگاگۆردن پێکهینا.

به‌ڕێوه چوونی سێمیناری به‌ڕێز كاك دوكتۆر خه‌له‌قی له شاری ڤێستێرۆس
 یه‌كێتی لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران له شاری ڤێستێرۆسی وڵاتی سوێد سێمینارێكیان پێك هێنا بۆ به‌ڕێز كاك دوكتۆر خه‌له‌قی ڕووناكبیری بواری كۆمه‌ڵناسی له سه‌ر بنه‌ماكانی ئه‌ركی لاو و هه‌روه‌ها مافی لاو له ناو كۆمه‌ڵگادا. سه‌ره‌تای سێمناره‌كه له لایه‌ن ئاره‌زوو حیسامی به‌رپرسی یه‌كێتی لاوانی كۆمیته‌ی ڤێستێرۆس به‌خێر هاتنی میوانان كرا. پاشان سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب خوێندراو ده‌قه‌یه‌ك بێ ده‌نگی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كورد و كوردستان ڕاگیردرا. دوای داوا له به‌ڕێز كاك دوكتۆر كرا بێت و وته‌كانی پێشكه‌ش به به‌شدار بووان بكات.

به‌ڕێوه‌چوونی سمینارێکی سیاسی ته‌شکیلاتی له‌ پێوه‌ندی له‌ گه‌ل کۆتایی هاتنی سه‌رکه‌وتووانه‌ی کونگره‌
 کومیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به‌ بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی سه‌رکه‌وتووانه‌ی کونگره‌ی 14 حیزبه‌که‌مان و زانیاری وه‌رگرتن له‌ سه‌ر کار و بڕیاراتی کونگره‌ سمیناریک بۆ ئه‌ندامانی به‌شدار له‌ کونگره کاک محه‌مه‌د عه‌لی عه‌نایه‌تی و کاک ئیدریس ئه‌حمه‌دی ڕۆژی شه‌ممه 2008/10/4 کات ژمێر یه‌کی پاش نیوه‌ڕۆ له‌ شاری لینشۆپینگی سوێد پێک هێنا. سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ ڕاگرتنی یه‌ک ده‌قیقه‌ بێده‌نگی بۆ ڕیز گرتن له‌ گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستی پێ کرد، دواتر کاک عه‌لی باڵه‌کی به‌رپرسی کومیته‌ی لینشۆپینگ ویڕای به‌ خێرهینانی ئه‌ندامان وهاورێیانی کۆڕگێر کۆبوونه‌وه‌که‌ی به‌ڕه‌سمی کرده‌وه‌.

بۆپشتیوانی کردن له‌ مانگرتووانی سیاسی کورد له‌ ئێران خۆ پێشاندانیک سازکرا
هه‌ر وه‌ک ئاگادارن له‌ سالی 67 کۆمه‌لێکی زۆر له‌ زیندانیه‌ سیاسی یه‌کان که‌ زۆربه‌یان سه‌ربه‌ مجاهیدینی خه‌لق  و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ورێکخراوه‌ سیاسی یه‌کانی تر بوون به‌  فه‌رمانی رێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی خومه‌ینی وبه‌ده‌ستی جه‌لاده‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران   ئیعدام کران وته‌نانه‌ت دژی ئینسانی بوونی ئه‌وکرده‌وه‌ کارێکی کردکه‌ئایه‌تووڵڵا  مونته‌زری یه‌کێک له‌بناغه‌ دانه‌رانی  کۆماری ئیسلامی ده‌ست له‌کاربکێشێته‌وه‌ .

هه‌ڤاڵانی تێکۆشه‌ری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران
 سڵاوێکی گه‌رم و کوردانه‌تان پێشکێش بێت. هه‌ڤاڵانی هێژا ڕیگامان بده‌ن له‌سه‌ر ناوی کومیته‌ی هاوکاری هێزه‌ سیاسییه‌کانی کورد و کوردستانی له‌ وڵاتی سوێد،که‌ نوێنه‌رایه‌تی 27 حیزبی سیاسی کورد و کوردستانی ده‌کات، گه‌رمترین و هه‌ڤاڵانه‌ترین پیرۆزبایی  کۆنگره‌که‌تان ئاراسته‌ بکه‌ین. 

ئاگاداری سمینار له‌ شاری وسترۆس
  به‌ بۆنه‌ی ته‌واوبوونی سه‌رکه‌وتوانه‌ی کۆنگره‌ی 14ی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بۆ ئاگاداری و زانیاری وه‌رگرتن له‌ سه‌ر باسه‌کان و بریاره‌کانی کۆنگره‌ی 14 ، کۆمیته‌ی حیزب له‌ شاری وسترۆس سمینارێکی بۆ نوێنه‌رانی سوئیدی کۆنگره‌ی 14 ی حیزب ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه5-10-2008 پێکدێنێ.
 به‌م بۆنه‌وه‌ داوا له‌ هه‌موو ئه‌ندامانی حیزب و یه‌کیه‌تی ژنان و یه‌کیه‌تی لاوان له‌ شاری وسترۆس ده‌که‌ین که‌ به‌شداری له‌و سمیناره‌دا بکه‌ن.

ئاگاداری سمینار له‌ شاری کارلستاد

 به‌ بۆنه‌ی ته‌واوبوونی سه‌رکه‌وتوانه‌ی کۆنگره‌ی 14ی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بۆ ئاگاداری و زانیاری وه‌رگرتن له‌ سه‌ر باسه‌کان و بریاره‌کانی کۆنگره‌ی 14 ، کۆمیته‌ی حیزب له‌ شاری کارلستادی سمینارێکی بۆ نوێنه‌رانی سوئیدی کۆنگره‌ی 14 ی حیزب ڕۆژی شه‌ممه‌4-10-2008 پێکدێنێ.
 به‌م بۆنه‌وه‌ داوا له‌ هه‌موو ئه‌ندامانی حیزب و یه‌کیه‌تی ژنان و یه‌کیه‌تی لاوان له‌ شاری کارلستاد ده‌که‌ین که‌ به‌شداری له‌و سمیناره‌دا بکه‌ن.


پیرۆزبایی
به‌ بۆنه‌ی هاتنی جێژنی ره‌مه‌زان پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی هه‌موو موسڵمانان به‌ تایبه‌ت موسڵمانانی کوردستان ده‌که‌یین.

ئاگاداری سمینار له‌ شاری لینشۆپینگ
 کومیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به‌ بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی سه‌رکه‌وتووانه‌ی کونگره‌ی 14 حیزبه‌که‌مان و زانیاری وه‌رگرتن له‌ سه‌ر کار و بڕیاراتی کونگره‌ سمیناریک بۆ ئه‌ندامانی به‌شدار له‌ کونگره‌ ڕۆژی شه‌ممه 2008/10/4 کات ژمێر 12 ی نیوه‌ڕۆ پێک دێنی. ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئه‌ندامان و لاینگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌ شاری لینشۆپینگ.
ئادرس. خیگه‌ تۆرپسگاتانی 6
Skäggetorpsgatan 6
tid.12.00
datum: 2008-10-4


کومیته‌ی  لینشۆپینگی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌ سوئێد سیمینارێکی سه‌باره‌ت به‌ کۆنگره‌ی 14ی حدکا پێکهێنا
 ڕۆژی یه‌کشه‌مبه 2008-09-28 کۆمیته‌ گشتی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌ سوئێد سیمینارێکی سه‌باره‌ت به‌ کۆنگره‌ی 14ی حیزبی دێموکرات کوردستانی ئێران (حدکا) بۆ به‌ڕێزان‌ شکۆفه‌ قووبادی و ئیدریس ئه‌حمه‌دی پێک هێنا. 

ئاگاداری سمینار له‌ شاری ئۆره‌بروو
 به‌ بۆنه‌ی ته‌واوبوونی سه‌رکه‌وتوانه‌ی کۆنگره‌ی 14ی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بۆ ئاگاداری و زانیاری وه‌رگرتن له‌ سه‌ر باسه‌کان و بریاره‌کانی کۆنگره‌ی 14 ، کۆمیته‌ی حیزب له‌ شاری ئۆره‌بروو، سمینارێکی بۆ نوێنه‌رانی سوئیدی کۆنگره‌ی 14 ی حیزب پێکهیناوه.

دیدار و کۆبوونه‌وه به‌شی پێوه‌ندی
حدكاهه‌یئه‌تێک له‌ کومیته‌ی پێوه‌ندیه‌کانی حیزب له‌ سوێد له‌گه‌ڵ کومیته‌ی هاوکاری هێزه‌سیاسیه‌کانی کورد و کوردستانی و کومیته‌ی سکاندیناوی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیده‌راڵ دا کۆبوونه‌وه‌ی کرد.

کومیته‌ی سویدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به‌ بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی سه‌رکه‌وتووانه‌ی کونگره‌ی 14
 کومیته‌ی سوێدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سمینارێک به‌ بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی سه‌رکه‌وتوانه‌ی کونگره‌ 14 حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ به‌ڕیزان کاک سه‌ید ئه حمه‌د حوسینی و کاک محه‌ممه‌د عه‌لی عه‌نایه‌تی  له‌ شاری ستوکهوڵم رۆژی شه‌ممه‌ 27-9-2008 کاتژمێر 14.00 له‌ شیستاتریف پێک هینا.

به‌ڕێوه‌چوونی یادی 16 ساڵه‌ی تیرۆری میکۆنۆس له‌شاری یوتبۆری
حدكا حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران کومیته‌ی یوتبۆری له‌بانگه‌وازێکدا داوای له‌ کوردانی شاری یوتبۆری کردکه‌رۆژی شه‌ممه‌27ی سپتامبر له‌ یاد وبیره‌وه‌ری شه‌هیدانی میکۆنۆس دابه‌شداربن

ئاگاداری رێوره‌سمی پرسه‌ی جوانه‌مه‌رگ هێوا په‌سه‌ندیده‌ له‌شاری ڤێستێرۆس.
به‌داخ وکه‌سه‌رێکی گرانه‌وه‌ به‌ئاگاداری دۆستان وهاونیشتمانانی خوشه‌ویست ده‌گه‌ێنین که‌روژی 200809026 کاک هێواپه‌سه‌ندیده‌ کوری کاک باێز په‌سه‌ندیده‌ ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ خه‌لکی گوندی گه‌رۆر ناوچه‌ی ره‌به‌ت که‌ بۆ بژیۆی ژیانی خه‌ریکی کاسپی بوو له‌ده‌شتی مردووئاوه‌ ده‌که‌وته‌ به‌رده‌ستڕێژی هێزه‌ داگیرکه‌رانی کوردستان وبه‌ داخه‌وه‌گیانی له‌ده‌ستده‌دا.

ئاگاداری رێوره‌سمی پرسه‌ی جوانمه‌مه‌رگ سه‌عید عیرفانی له‌ شاری لیلیسترۆم
 به‌ داخ و که‌سه‌رێکی گرانه‌وه‌ به‌ ئاگاداری دۆستان و هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست ده‌گه‌یه‌نین که‌ رۆژی سێ‌شه‌ممه‌ رێکه‌وتی 23/09/2008 کاک سه‌عید عیرفانی لاوی ته‌مه‌ن 25ساڵه‌ به‌ هۆی کاره‌ساتی وه‌رگه‌رانی ماشین له‌ جاده‌ی سه‌قز- مه‌ریواندا گیانی له‌ده‌ست داوه‌ .
په‌ڕه‌ی 1 له 30 1 2 3 4 > >>
ڕێبه‌رانی شه‌هید تیرۆر و جینایه‌ت مێژوو ژنــــــــان ئه‌ده‌ب و هونه‌ر دیمانه‌